مەرجی سەیر بۆ وەرزشوانانی رووسیا دادەنرێت

سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، تۆنی ئیستانگوێت دووپاتی کردەوە کە لیژنەکە پێشوازی لە بڕیارەکەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەکات و ڕێزی لێدەگرێت بۆ قبوڵکردنی بەشداری وەرزشوانانی ڕووسیا لە پێشبڕکێیەکاندا، بەڵام بەمەرجێک بێ ئاڵا و سروودی نیشتمانی ڕووسیا بن و بەبێ ئەوەشی بەشداری بکەن لە وەرزشی تیمیدا. 


 ئیستانگیت ئاماژەی به وەشدا، ئەو شاندانه زۆر کەم دەبن، هاوکات ئەو وەرزشکارانەی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا له ئۆکرانیا دەکەن، یان پەیوەندییان بەهێزه چەکدارەکان یان خزمەتگوزاری ئەمنی له ڕووسیا و بیلاڕووسیا هەیه ، ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری له یارییەکاندا بکەن.


ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٦ی تەمموز دەستپێدەکات و  تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.


PM:09:15:13/12/2023