فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، "له رۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵام هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هیچ گرتن و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانی پارێزگاكه ئه‌نجام نادرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جوڵه‌ی ماتۆڕسكیل به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پێنج ته‌ن یان زیاتر له سه‌نته‌ری شار و ناوه‌نده‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.