لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار مامۆستای ئاینی سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

چوار مامۆستای ئایینی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا کە ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی بە بزوتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) دەستگیرکرابوون. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌" مامۆستا شەریف مەحمودپور و مامۆستا سەید جەماڵ واژی، وتاربێژی هەینی مزگەوتی گوندی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار، هەریەکەیان سزای دوو ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سه‌پێندراوه‌، هەروەها مامۆستا سەید سولەیمان ئەحمەدی، مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەیووبی لە پیرانشار، سزای چوار ساڵ بەندکردن و مامۆستا یونس نەوخاە مامۆستای زانستە ئایینییەکان قوتابخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سه‌پێنراوه‌". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مامۆستا ئایینییانە بە تۆمەتی "واژۆی بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە بزوتنەوەی ژنان، ژیان، ئازادی و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، هەوڵ بۆ تێکدانی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هەوڵی بەلاڕێدابردنی رای گشتی"، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئورمیە، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.


PM:01:13:15/12/2023