وەزیری پێشووی وەرزشی ڕووسیا هێرشدەکاتە سەر لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی

پاڤێل کۆلۆبکۆڤ، وەزیری پێشووی وەرزشی ڕووسیا هێرشی کردە سەر بەرپرسانی ئۆڵۆمپی جیهانی بەهۆی قورسی مەرجەکانی وەرگرتنی ڕووسەکان بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە خولی داهاتوودا، کە ساڵی داهاتوو 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

ئەم بەرپرسەی پێشوو ئاماژەی بەوەدا کە چەندین بەرپرسی وەرزشی بەهێز لەوێ هەن، ئەو دڵنیایە کە دوای ماوەیەک، ئەگەر ویژدانیان هەبێت داوای لێبوردن لە ڕووسیا دەکەن، بەو هیوایەی ڕۆژێک ئەم ڕێکخراوە بە هۆش خۆیدا بێتەوە و دەست بکات بە هەڵوێستێکی پرەنسیپیتر.

 ئەو وەرزشوانانەی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەکەن و پەیوەندییان بە هێزە چەکدارەکان یان خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ڕووسیا و بیلاڕووسەوە هەیە، ناتوانن بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ بکەن،ئەمەش مەرجێکە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی دایناوە.


PM:03:31:16/12/2023