رۆژهەڵاتی کوردستان.. مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپا

مامۆستایەکی ئایینی کوردی خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی پشتیوانی لە خۆپشاندەرانی نارەزیەتی(ژن، ژیان، ئازادی) سەزای زیندانیکردنی بەسردا سەپاوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە" مامۆستایەکی ئایینی کورد، خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ئیبراهیم سەلیمی، بە تۆمەتی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، سزای سێ سال زیندانیکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەسەردا سەپاوە".

هەنگاو ئاماهەی بەوەشداوە کە ناوبراو پێش نوێژی مزگەوتی "چوار یار نەبی" لە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا، چوار مامۆستای ئایینیی دیکەی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، بە کۆی گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. ئەم مامۆستایانە بەهۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن و ژیان و ئازادی و بە تۆمەتی "هەوڵدانی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و "هەوڵی تێکدانی ڕای گشتی" دادگایی کراون.
 



AM:11:15:21/12/2023