کچە مۆدێلێکی دیاری ناو سۆشیال میدیا دەستگیرکرا

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایشی سلێمانی، ماوەی هەفتەیەکە کچە مۆدێلێکی دیاری ناو سۆشیاڵ میدیا دەستگیرکراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کچە مۆدێلێکی دیاری سۆشیاڵ میدیا بە ناوی (ع، ح، ب) ماوەی هەفتەیەکە لە دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنی ناوبراو بە بڕیاری دادوەر بووە کە بۆتۆکس و فیلەری بە نایاسایی فرۆشتووە، لەگەڵ فرۆشتنی پێداویستی جوانکاری بەبێ ئەوەی لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت.


PM:02:57:21/12/2023