"بە ئامانجگرتنی ژێرخانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیاسەتی برسیكردن و داگیركارییە"

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت" بە ئامانجگرتنی ژێرخانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیاسەتی برسیكردن و داگیركارییە". 

مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکان سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەبارەی هێرشەكانی دوێنێی سوپای توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دووبارە بە ئامانجکردنی ژێرخان و گوزەرانی هاوڵاتییانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ جاری سێیەم لە ماوەی ساڵێکدا، سیاسەتێکی برسیکردن و داگیرکارییە کە دەگاتە تاوانی جەنگ کە دەوڵەتی تورکیا پەیڕەوی دەکات و ئاسایشی گەلەکەمان و سەقامگیری ناوچەکە دەکاتە ئامانج". 

کۆبانێ دەشڵێت" لە کاتێکدا خەڵکی ناوچەکە خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵێکی نوێ ئامادە دەکەن، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری، بەڵام ئەنقەرە پێداگری لەسەر سیاسەتە ناڕەواکانی و هەناردەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی دەکات". 


PM:08:50:24/12/2023