"چاوەڕواندەكرێت بەغداد ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێرێت"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا هەموارکردنەوەی یاسایی بوودجە، چاوەڕواندەكرێت بەغداد ٧٠٠ ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم بکات". 

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە (ڕووداوی) ڕاگەیاندووە" سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لیژنەیەكی پێكهێناوە کە لە راوێژكارانی حكومەتی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پێکهاتوون، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی هەرێم". 

وتیشی" پێشنیازەکە ئەوەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە، بەوەش باسی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراق پێکەوە دەبێت". 

لەبارەی ئەوەی حکومەتی عێراق مووچەی دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت، جەمال کۆچەر دەڵێت" چاوەڕواندەکرێت بەغداد ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێرێت، تا رێکارەکانی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە تەواو دەبێت". 

مانگی ئەیلولی ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکات، بەڵام تائێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی (١٠، ١١، ١٢)ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە. 


AM:12:01:25/12/2023