وەزیری بازرگانی: قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێتەوە

وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو قستی کۆمپانیاکان بە دینار دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی گیراونەتە بەر.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگیکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە ساڵی داهاتوودا هەموو مامەڵەکانی حکومەتی عێراق بە دینار دەبێت، هاوکات حکومەتی هەرێمیش هەوڵدەدات پابەندی ئەو بڕیارە ببێت''.

کەمال موسلیم وتیشی'' لە ساڵی داهاتوودا قیستەکانی کۆمپانیاکان هەمووی بە دینار دەدرێتەوە، کە پێشتر بە دۆلار ئەو قەرزانە دراونەتەوە''.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق، بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتوودا هەموو مامەڵەیەک لە بازاڕەکان بە دیناری بکرێت لە بری دۆلار، وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار.


PM:04:36:26/12/2023