بە هۆی مەترسی لافاوەوە پشووی فەرمی لە چەند پارێزگای عێراق راگەیەندرا

به‌هۆی دروستبوونی لافاو، له‌ سێ پارێزگای عێراق پرۆسه‌ی خوێندن راگیرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی ئه‌نبار، دیوانییه‌، بابل و په‌روه‌رده‌ی كه‌رخی یه‌ك و دوو، بەهۆی مەترسی دروستوونی لافاو، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و قوتابیان، لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی راگەیەندرا".

پێشتر دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو" شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، لە هەندێک ناوچە بارانبارینی بە خوڕ دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە".



AM:10:51:28/12/2023