کەرکوک..لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژراو ٤ برینداربوون


لە ناوچەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک لە کاتی گواستنەوەی بووکدا دەبێت بەشەڕ و کەسێک دەکوژرێت و چواری تریش بریندار دەبن.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ ی کانوونی یەکەم لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناوچەی شوان لە کاتی گواستنەوەی بووکدا دەبێت بەشەڕ کەسێک بە گوولە دەکوژرێت و چوار کەسی تر بەچەقۆ و دار بریندار دەب کە یەکێکیان دۆخی تەندروستی خراپە.

شەڕەکە لە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا روویداوە کە خزمی یەکن و پۆلیسیش پەڕاوی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە.



PM:10:25:29/12/2023