لە رۆژئاوای کوردستان ٤٠ مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا دەکرێت

ئەمشەو ٣٠ ی کانوونی یەکەم هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامی کە سەر بە ئێرانن بە ٤٠ مووشەک بۆردومانی بنکەی سەربازی دێرزوری ئەمەریکای لە رۆژئاوای کوردستان کرد، ئەمەریکاش لە رێگای هێرشی ئاسمانییەوە وەلآم دەداتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند " ئەو ٤٠ مووشەکەی ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە درێزوور کراوە، هەندێکیان کەوتوونەتە ناو سەربازگەکەوەو، هەندێکیان لە دەرەوەی سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە ".

ئەو رێکخراوە میدیا سەربەخۆیەی سوریا کە بنکەکەی لە لەندەنە، راشیگەیاند کە فڕۆکەکانی ئەمەریکا هەر زوو دەستیان بەهێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا کردووە.

تا ئێستا هاوپەیمانان هیچ راگەیاندنێکیان لە بارەی ئەو هێرشانەوە بڵاونەکردۆتەوە.



AM:12:10:31/12/2023