بۆ هێرش کردنە سەر داعش، لەهەولێر ئەمەریکیەکان لەگەڵ سونەکان کۆدەبنەوە

وەفدێکی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ جون ئالان کە نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکایە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری ئەو وڵاتە لەهەلێرن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جبوری و سەرکردە سونییەکانی تر لەسەر پرسی چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە موسڵ. 

سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق سەلیم جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان بەدەم ئەو هەوڵە نێودەوڵەتیانەوە دەچن و کاری لەگەڵ دەکەن کە دەیەوێت هاوپەیمانییەکی گەورە پێکبهێنێت بۆ رووبەرووبونەوەی چەکدارانی داعش و، ئەو وتی" روبەروبوونەوەی داعش ئەرکی هەموو عێراقییەکانە، بەڵام بە پلەی یەکەم، ئەرکی بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی ئەو خەڵکەی کە ناوچەکانیان لەلایەن گرووپە تیرۆریستیەکانەوە داگیرکراوە".

جون ئالان کە وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بەمەستی کۆکردنەوەو دورستکردنی گەورەترین هاوپەیمانی دژی داعش هاتۆتە ناوچەکە، پاش بیننی سەرکردە کوردەکان، ئەمرۆ لەگەڵ کەسایەتیە سونییەکان لەهەولێر کۆبوەوە. 



PM:01:31:05/10/2014