تەرمی سەرمایەدارێکی لوبنانی لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی سەرمایەدارێکی لوبنانی لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە، کە خاوەنی جیبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانییە.

شەوی رابردوو لە هۆتێل مەسایای شاری هەولێر، تەرمی تاریق عەماش، سەرمایەداری لوبنانی دۆزراوەتەوە.
 
تاریق عەماش، سەرمایەدارێکی لوبنانییە و وڵاتینامەی فەرەنسیشی هەیە. لە بنەماڵەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانە و خاوەنی جێبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانی و هۆتێل مەسایایە لە هەولێر.

بە پێی زانیارییەکان تاریق عەماش بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.



PM:08:57:02/01/2024