کەسێکی نزیکی شێخ نەهرۆ لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت

دەسترێژی گولـلە کراوەتە سەر بەڕێوبەری نوسینگەکەی پەرلەمانتارغادی کەسنەزانی،  برای شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە بەغدا.

کمێک پێش ئێستا بيڕیوەبەری نوسینگەی پەرلەمانتار غادی کەسنەزانی لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری بەغدا لەلایەن یەکێک لە ماتۆڕسوارەکانی گەیاندنی دیلیڤەری کە خواردنی داواکردووە و لەکاتی گەیاندنی خواردنەکە لەبەر دەرگا دەبێتە شەڕیان و سێ گولەی لێدەدات. 

 بە پێی زانیارییەکان بەڕیوەبەری نوسینگەی غادی کەسنەزانی بەسووکی بریندار کراوە و تەقەکەرەکەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەزگیرکراوە.

تائێستا نازانرێت هۆکاری ڕوداوەکە چیە و چۆن بووە.

کەسنەزانی یەکێکە لە تەریقەتەکانی سۆفیگەری و لقێکە لە تەریقەتی قادری . شوێنکەوتووانی ئەم تەریقەتە شوێنکەوتووی ئایینی ئیسلامن و بنەڕەتی تەریقەتەکەی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ  پێغەمبەری ئیسلام. بڕوایان بە سەماع هەیە و لە کۆڕی زیکری خۆیاندا بە زۆری سازی دەف بە کار دێنن. کەسنەزانی سەر بە تەریقەتی قادریە کە دەگەڕێتەوە سەر دەستی شێخ عەبدولقادری گەیلانی. ناوی کەسنەزانی لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ شێخ عبدالکریمی کەسنەزان کە بەپێی گێڕانەوەیەک ماوەیەک دەچێتە خەڵوەت و خەڵکی ناوچەکە وادەزانن مردووە. بۆیە کە پرسیار دەکەن لەجێگا و مەکانی ، خەڵکەکە لە وەڵامدا دەڵێن کەس نازانێت. بەم شێوەیە و بەتێپەڕبوونی کات ناوی تەریقەتەکە کراوە بە کەسنەزانی.





AM:12:03:03/01/2024