وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی نوێ

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ٢٠٢٤ی خانەنشینان و لە کاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم تائێستا مووچەی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣یان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "فەرمانگەی ژمێریایی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی ڕەوانە کرد و بەڕێوەبەرانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی نیشتمانیی خانەنشینانیشی ڕاسپارد پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕیکارەکانی دابەشکردنی مووچە لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە".

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە، خانەنشینان دوای ئەوەی بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە، دەتوانن لە ڕێی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بەغدا و پارێزگاکان، مووچەکانیان وەربگرن.




PM:02:36:03/01/2024