لە کەرکوک هەڵکردنی ئاڵاى کوردستان لە سەرجەم خوێندنگاكان قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتى پەروەردەى پارێزگای کەرکوک هەڵکردنی ئاڵاى کوردستانی لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەکرد. 

بەپێى نوسراوى ژمارە (٤٦٣) کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچووە و واژووی مەونسور مزری مەلوم بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوكی لەسەرە و ئاڕاستەی خوێندنگاكانی پارێزگاکەی كردووە، تێیدا هاتووە" بە پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە ٣٣ی ساڵى ١٩٨٧ی تایبەت بە ئاڵاى عێراق، هەڵکردنى هەموو ئاڵاکان جگە لە ئاڵاى عێراق قەدەغەکرا". 

لە نووسراوەكەدا جەختیشکراوەتەوە، هەر كەسێك پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە. 


PM:03:41:04/01/2024