بە مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومانکرایەوە

بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بۆ جارێکی دیکە بە مووشەک کرایەوە ئامانج و تائێستاش زەرەر و زیانەكانی نەزانراوە. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند" كەمێك پێش ئێستا بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریکای تێدا جێگیركراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە دەستیپێكردووە و تائێستاش بە دیاریکراوی زەرەر و زیانەكانی هێرشەکە نەزاندراون.

دەوێنێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغداد کرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبیە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. 


PM:12:03:05/01/2024