دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

چەند ڕۆژێک لەمەو بەر سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە چوونە گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکووک، کە گەڕەکێکی کوردنشینە و داوایان کردووە دانیشتووانەکەی ئەو گەڕەکە چۆڵ بکەن،ئەمرۆ هەینی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە داوای بەدەنگەوە هاتنی کوردستانیان دەکەن .

ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤،ەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند"  دوای ئەو گرژیەی لە نێوان دانشتوانی گەڕەکی نەورۆز و سوپا دروستبوو،  بەهیمەت و خۆڕاگری خەڵک و پۆلیسی کەرکوک بەشێک لە سوپا کشایەوە.. ئێستا پۆلیس و سوپا پێکەوە لە گەڕەک هەن،لە ٦ شەش خانو جێگیر بونە. لێرەوە پێویست بەوەدەکات ئەم کێشەیە چاسەر بکرێت. بە فشاری خەڵک و رێگای یاسایی و  هەوڵی بەرپرسانی کورد لە بەغدا".

بڵاویشیانکردەوە،  لەم ئەمرۆوە خێمە دادەنێین و درێژە بە ناڕەزایەتیەکان دەدەین. چاوەڕوانی پشتیوانی و بەدەنگەوە هاتنی هەموو کوردستانیانین.

گەڕەکی نەورۆز لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە، کە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە بۆ کەرکووک، لەم گەڕەکە نیشتەجێبوون، کە پێشتر شوێن و ماڵی ئەفسەرانی ڕژێمی بەعس بووە، لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ ماڵی کورد تێدا نیشتەجێن.
لە ڕووی یاساییەوە خاوەندارێتی خانووەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتێکدا، بەڵام دانیشتووانەکەی بە پارەی خۆیان زەوییەکانیان کڕیوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن سوپای عێراقەوە داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لێ دەکرێت.



PM:02:57:05/01/2024