کەرکوک.. دەست بەسەر ٢٥٠ کارتۆن خواردنەوەی کحولیدا دەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک دەستی بەسەر میکسەرێکی چیمەنتۆدا گرتووە کە شۆفیرەکەی ٢٥٠ کارتۆن خواردنەوەی کحولیی تێدا 
 
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند" تیمەکانی بەشی کاروباری بازگەکان و رێگە دەرەکییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو دەستیان بەسەر میکسەرێکدا گرتووە کە ٢٥٠ کارتۆن خواردنە کحولییەکانی تێدابووە، شوفێرەکەی بەنیاز بووە بیباتە شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین".
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی خستووەتەڕوو" شۆفێرەکە دەستگیرکرا و ئۆتۆمبێلەکەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانیان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
 
لە راگەیێندراوێکی دیکەدا، پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی ئەفغانییان لەنێو شاری کەرکوک دەستگیرکردووە، کە بەبێ رەزامەندی یاسایی لە شارەکە ماونەتەوە و رادەستی سەنتەری تایبەت کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.




PM:06:49:05/01/2024