ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە زۆرینەی دەنگ سه‌رۆك و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر هەڵبژێردران.
ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بە زۆرینەی دەنگ سەرۆك و دوو جێگری سەرۆك و دوو نوێنەری بۆ ئەندامێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی دیاریکرد.
بەپێی ئەنجامەکان هەریەک لە گەیلان سەعید عەزیز وەک سەرۆکی ژوور و کامەران سەڵاح سەعید باجگر و مەعرووف عەزیزخان هەرکی بوون بە جێگرانی سه‌رۆك.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل سەعید حاجی و لاوەند جەمال مەموندی بە نوێنەرانی ژوور لە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر دیاریکران.