پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات کە تا ئێستا دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان گرفتی هەیە و دەڵێت'' فراکسیۆنە عێراقییەکان به‌رده‌وام سه‌ردانی مەسعود بارزانی‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بزانن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، شیروان دووبەردانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ئێستا دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرفتی هه‌یه، سوننه‌كان جارێ ڕێکنه‌كه‌وتوون و چوارچێوه‌ی هه‌ماهەنگیش دەبێت ڕه‌زامه‌ندییان کورد ڕەمازەندی له‌سه‌ر كاندیده‌کەیان هه‌بێت و ١٦٦ ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت، زانیاریمان هه‌یه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی یه‌كه‌می فه‌رمی ده‌ستپێده‌كات، بو ئومێدەی تا ئه‌و كاته لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن ڕێکبكه‌ون".
" فراكسیۆنه عێراقییه‌كان، بەتایبەت سەرۆک فراکسیۆنەکان سه‌ردانی مەسعود بارزانی‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كام به‌ربژێر ڕای زۆرینه‌ی له‌سه‌ره چونكه دوای لادانی حه‌لبوسی بڕیاری باره‌گای بارزانی ڕوون بوو، ئه‌و پۆسته هی سونه‌كانه و ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت، به‌رده‌وام سه‌ردانی مەسعود بارزانی‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بزانن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه بۆ دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی مەسعود بارزانی پێویسته و سونه‌كانیش خۆیان ئه‌مه‌یان پێ باشه، مەسعود بارزانی بێگومان بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئەو کاندیدانە دەبێت و پارتیش به حوكمی ئه‌وه‌ی ٣١ كورسی په‌رله‌مانیی هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌كه دەبێت و سه‌رۆك بارزانی رێنماییمان ئاراستە دەکات".( شیروان دووبەردانی بە میدیای حزبەکەی وت).
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوانه‌ی ناویان هاتووه بۆ سەرۆکی پەرلەمان بریتین لە: مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساوی و شێخ شه‌علانن، و یەکلاکردەوەشیان ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان.