ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامى سەردانى شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا دوو تەوەرى سەرەکى تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت به ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری دارایی و ئابوری، تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری یاسای گشتی بودجه‌ی فیدڕاڵی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و خستنه‌ڕووی پرۆژه و پێشنیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدڕاڵی كردووه،
هەروەها بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە بریتی ده‌بێت له به‌دواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به ڕێكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٢٢٢) تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگا گشتییه‌كان، بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر ڕێگا و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان.