دوایین زانیاری لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" پێویستە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوودا بڕیار لە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ  هەرێم بدات". 
 
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە (ڕووداوی) ڕاگەیاندووە" ئەگەر حکومەتی عێراق بە نیازبێت مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم بابەتە بباتە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران و لە کۆبوونەوەکە بڕیار لە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بدرێت". 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیار لەبارەی ناردنی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە بدرێت، ئەوا خەرجکردنی پارەکە دەکەوێتە نێوان (٢٥ بۆ ٣٠) مانگ، دوای ئەوەی خەرجییەکانی ئەم مانگەی وەزارەتی دارایی عێراق تەواو دەبن. 
 
موچەخۆرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، تائێستاش چارەنووسی مووچەی ئەم مانگە نادیارە.


PM:01:43:11/01/2024