ئێران.. ١١ زیندانی بە کۆمەڵ لە سێدارە دەدرێن

لە زیندانی ناوەندی کەرەج ١١ کەس بە کۆمەڵ لەسێدارە دەدرێن کە ناسنامە و تۆمەتەکانی شەش کەسیان بڵاوکراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مافی مرۆڤی (هارانه) له ڕاپۆرتێکدا له سێداره دانی بەکۆمەڵی ١١ زیندانی له بەندیخانەی ناوەندی کەرەج لە ئێران ڕاگەیاند.

ئەم ماڵپەڕە بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە" پێنج لە زیندانییە لەسێدارەدراوەکان تاوانباری مادەی هۆشبەر بوون، هەروەها ناسنامەی زیندانییە لەسێدارەدراوەکانی دیکە و تۆمەتەکانیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

هارانە ناسنامەی ئەو پێنج زیندانییە لەسێدارەدراوەی بە ناوەکانی ئەکبەر تاج، حوجەت میری، حەمەد نەزەری، ئەحمەد لەتیفی و محەمەد عەلی (ناوی کۆتایی نادیار) ڕاگەیاندووە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە لایەنی پەیوەندیدار و میدیاکانی حکومی بڵاونەکراوەتەوە.





PM:05:45:15/01/2024