یانەی بەرشەلۆنە سزا درا

ئێوارەی ئەمڕۆ بەفەرمی ڕامۆن دی لافونتێی ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید کارتی سووری پێدرا، بۆ ماوەی دوو یاری ڕاگیرا و بەبڕی 600 یۆرۆ سزادرا و یانەکەشی بە بڕی 700 یۆرۆ سزادرا.

بەمەش ئامادەی یارییەکەی سالامانکا نابێت، هەروەها لە یاری ڕیال بێتسیش بەشداری ناکات.

هەروەها لیژنەی سزادان بەبڕی 600 یۆرۆ غەرامەکردنی ئاراوخۆی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی دەرکردنی لە یاری کۆتایی و غەرامەکردنی یانەکەی بە بڕی 350 یۆرۆ.


PM:08:31:16/01/2024