ئەردۆغان: کوردانی باکوری عێراق دەبێت یان لەگەڵ ئێمە بن یان دوژمنمان بن

سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" کوردانی باکوری عێراق دەبێت یان لەگەڵ ئێمە بن یان دوژمنمان بن، هێڵی ناوەڕاستمان نییە".


سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" کوردانی باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دەبێت یان لەگەڵ ئێمە بن یان دوژمنمان بن، ھێڵی ناوەڕاستمان نییە".

ئەردۆغان لەناو قسەکانیدا راشیگەیاند" هەر کەس و لایەن و دەوڵەتێک بێت و باسی چارەسەری ئاشتیانە بکات لەریزی تیرۆر لەقەڵەمی دەدەین، تا دوا هەناسە بە توندترین شێوە لەناویان دەبەین و هەموو ئەگەرەکانی لەبەردەمان کراوەیە، ئامانج بەرتەسک کردنەوە و پاشەکشێ نییە لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەودیوی سنور، بەڵکو فراوانکردن و دەست بەسەرداگرتنی هەمو کون کەلەبەرێکە پەکەکە خۆی تێدا حەشار دابێت".

ئەردۆغان وتیشی" بۆ ئەمەش هەموو توانا سەربازی و سیاسیەکانمان دەخەینە گەڕ و هەردەبێ کۆتایی پێ بهێنین".



PM:09:17:16/01/2024