وەزارەتی تەندروستی عیراق رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق، رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، دوای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی دراوسی و بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەرچووە، رێنمایی فەرمانگە و دامەزراوەكان دەكرێت بۆ خۆراپاراستن لە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

 بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی،"پێویستە لە شوێنە قەرباڵغەكاندا دەمامك ببەسترێت، چەند بكرێت رووبەرێكی پێویست لەگەڵ ئەوی دی هەبێت، وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە تایبەت بۆ ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان لێدەكرێت، بەكارهێنانی دەستەسڕ لەكاتی كۆكە و پژمینك، شۆردنی دەست بەشێوەیەكی بەردەوام". 


PM:03:16:17/01/2024