وەزیری دەرەوەی ئێران: زانیاریەکانمان ڕاستن و بارەگای مۆسادمان لە هەولێر کردە ئامانج

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی مدیایدا رایگەیاند، "زانیارییەکانمان راستن و بارەگای مۆسادمان کردووەتە ئامانج."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزیری دەرەوەی ئێراندەربارەی هێرشەکەی ئێران وتی، "ئێمە لەو هێرشانە عێراق بە ئامانج ناگرین و هێرشەکەی هەولێر لە چوارچێوەی بەرگریکردن بووە لە ئاسایشی خۆمان و بارەگای مۆساد دژی خەڵکی ئێرانە."

حوسێن ئەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دژی کوشتنی منداڵین لە هەموو شوێنێکی جیهاندا و تەنها ئامانجمان بارەگای مۆساد و ئەو گروپانە بوون کە دژی ئێرانن لە پاکستان و ئامانجەکەمان لە هەرێمی کوردستان ڕاستبووە. 

شه‌وی دوشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتی دیکەش برینداربون.

هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم الئعرەجی کە سەرۆکایەتی لیژنەی لیکۆڵینەوەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی لەو کەیسەدا دەکرد، دوینێ بە ڕۆنامەنووسانی ڕاگەیاند" ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج لە لایەن ئێرانەوە شوێنی مەدەنین و قوربانیەکانیش هەوڵاتی سڤیلن".



PM:04:23:17/01/2024