قایمقامیەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" چەند لیژنەیەکی چاودێری لە بازاڕەکان بۆ کۆنترۆڵکردن و بەدواداچوونی نرخی کاڵا و شتومەک پێکهێنراوە".
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" بە مەبەستی کۆنترۆڵرکردنی نرخی شتوومەک و کاڵاکان و ڕێگەگرتن لە فرۆشتنەوەی کاڵای ماوە بەسەرچوو، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند لیژنەیەکیان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچی پێکهێناوە".
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەدەن نرخەکان لەگەڵ ڕەوشی ژیان و دۆخی ئابووری هاوڵاتییاندا بگونجێنن تا نەبێتە بارگرانی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی پابەند نابن لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت و فرۆشگاکانیان دادەخەن.