بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە پزیشك و کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر بە زوویی فۆرمی دەرماڵەی خێزان پڕ نەکەنەوە، ئەوا دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم پزیشک و کارمەندان و فەرمانبەران سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە لە زووترین کات سەردانی بەشی ژمێریاری مووچە بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی دەرماڵەی خێزان و منداڵ".
داواشی لێ کردوون کە کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی بەڵگەنامەکانیش ببەن بۆ ڕاییکردنەی مامەڵەکانیان، ئەگەر پزیشك و کارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە زوویی فۆرم پڕ نەکەنەوە، ئەوا "دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت”.