لە باکوری کوردستان تەرمی بازرگانێکی کورد دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی کانوونی دووەم لە گەڕەکێکی شاری رووهای باکووری کوردستان، تەرمی بازرگانێکی کورد بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی یوسف کویوی شاری ڕوهای باکوری کوردستان، سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو کە بازرگانێکی کوردی بەناوبانگی ئەو شارە بووە، تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە. 
 
تائێستا ئاشکرانەکراوە کە ئەو بازرگانە کوردەکە خۆی کوشتووە یان کوژراوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری ورد لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


PM:08:26:19/01/2024