کامێراکانی هاتوچۆ لەم خاڵانەی سلێمانی ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە کامێراکانی تیژرەوی لە ناو پارێزگای سلێمانی بکەونە بواری جێبەجێکردن بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

هەروەها هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لەمەوبەدوا کامێراکانی هاتووچۆ لەم خاڵانەدا کار دەکەن:

سەرەتا لەناو شاری سلێمانی، کامێرا جێگیرەکەی لای مەڵبەند کار دەکات

ژێر پردەکەی سەرچنار

لای پردەکەی زەرگەتە

ژێر دارتوەکەی لای شوتی فرۆشی چوێسە

سەرەتای پردی کۆبانێ و ئەودیوپردی کۆبانێ لای بۆڵینگ

ژێرپردەکەی لای چوارسەدقەرەوێڵەیەکە

لای گوندی اڵمانی

بەینی هۆتێل تایتانیک و شاری گۆیژە

لای شاری پزیشکی فاروق

پردەکەی لای بەخشین

بەردەم ساحای چیا ژێرپردی پەڕینەوەکە

ژێر پردی وڵوبە

ژێرپردەکەی لای فاملی مۆڵ

پێش پردەکەی فاملی مۆڵ

ژێرپردی پەڕینەوەلای اسیائۆیل و شەریکەی مێرسیدس 

ئەودیوفەرعەکەیئەچێتەوە لای ڕەندگەلەری

ژێرپردەکەی چوارڕیانی سەرچنار

ئەمانەی سەرەوەفڕەیەکی تەواوی بازنەی مەلیک محمود بو

لەژمارە17بەرەو سەرەوە دەرچونە لەشاری سلیمانی کامێرا لەم جێگایانە دانراوە
بەردەم مەحکەمە تازەکە

ژێرپردی پەڕینەوەکەی لای محافەزە

بەردەم محافەزە

بەرانبەر ماجدی مۆڵ

بەردەم باخی بختیاری

ژێروسەرپردی پەڕینەوەکەی لای کەمپی تازەی زانکۆ
لای زانکۆی امریکی

لای پردی پەڕینەوەکەی یەکەم لەڕاپەڕین

سەرووبەنزینخانەی ڕاپەڕین

لای فەرماندەی گشتی

لای بەنزینخانەی دابان

لای مەشتەلەگەورەکەی تاسلوجە

پێش پردەکەی تاسلوجە

ژێرپردەکەی تاسلوجە 


PM:09:51:19/01/2024