ژنە پارێزەر و چالاکوانی مافی ژنان لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، زیاتر لە شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە" گوڵاڵه وه‌ته‌ن دوست له پارێزه‌رانی پله یه‌كی داد له شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وە به تۆمه‌ته‌كانی "چالاكی ته‌بلیغی دژ به حكومه‌ت، كرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌ندامبون له گروپه دژبه‌ره‌كان" سزای شه‌ش ساڵ و حه‌وت مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
گوڵاڵه وه‌ته‌ن دوست مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢ له ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژن، ژیان، ئازادی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری سنه ده‌ستگیرکرا و دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازادكرا.
گوڵاڵه وه‌ته‌ن دوست یه‌كێكیشه له‌و چالاكوانانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له بواری مافه‌كانی ژنان و منداڵان چالاكی ئه‌نجامداوه و بابه‌تی بڵاوكردۆته‌وه.