دوو کەس لەسەر ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی ڕاگەیاند. 

کەمێک پێش ئێستا دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەوی ڕابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا". 

ڕاشیگەیاندووە" لە کاتی دەستگیرکردنیان ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی (ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس) هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکراون. 


AM:08:20:22/01/2024