پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، لە چەند شار و شارٶچکەیەکی هەرێم خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سازکرا.
كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای ڕانیه و سۆران، دژی هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت دەستیپێکرد.
شه‌وی ١٥ لەسەر ١٦ی ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران بە چه‌ند مووشه‌كێكی بالیستی هێرشی کردە سەر هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه ماڵی پێشڕەو دزەیی بازرگان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەش هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.