تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە " کوژراوی" دەدۆزرێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کۆیە دۆزراوەتەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە " کوژرابێت".

وتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و تەمەنی ٧٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە".
 
دەشڵێت " پێدەچێت بە چەقۆ کوژرابێت و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە".
 
لە ئێستادا بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتی مردنەکەی و هۆکاری رووداوەکە، تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە.



PM:10:40:23/01/2024