لە زیندانەکانی ئیران ٦١ ژن مان لە خواردن دەگرن

٦١ ژنی زیندانی لە زیندانی ئێڤین لە تاران بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بەرامبەر بە شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران مانیان لە خواردن گرتووە.

دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و مانگرتن لە خواردنی ٦١ ژنە زیندانیی سیاسی لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین دوای لەسێدارەدانی محەممەد قەبادڵوو و فەرهاد سەلیمی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، هونەرمەندان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانە داواکارەکانیش لە بەشداریان لەم شەپۆلە مانیان لە خواردن گرت.

ڕۆژی سێشەممە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی محەممەد قەبادلو و فەرهاد سەلیمی، نێرگس محەمەدی زیندانی سیاسی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی" هەواڵی لەسێدارەدانی گەنجانی ئێرانی شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتی لە کۆمەڵگادا دروست کردووە"

ناوبراو ڕایگەیاند کە ٦١ ژنە زیندانی سیاسی- ئایدیۆلۆژیی لە زیندانی ئێڤین لە ناڕەزایەتی بە ئێعدامەکانی ئەم دواییە و بە ئامانجی ڕاگرتنی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان، مانانیان لە خواردن گرتووە.



PM:01:20:25/01/2024