باڵیۆزخانەی کەنەدا و فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەن.
باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە هەرێمی کوردستان، هێرشکردنە سەر خەڵک و ژێرخانی هەرێمی کوردستان قبوڵنەکراوە، دڵمان لەگەڵ هەموو ئەو خێزانانەیە کە کارەبایان نییە لەم زستاندا".
هەر لەو بارەیەوە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا رایگەیاندووە" بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر و بەهۆیەوە ئاگرکەوتەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا گرفتی بۆ دروستبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە ژێرخانی ئابوری شارێک کە هەموو عێراقییەکان سودی لێدەبینن، دەبێتە دەستدرێژییەکی دیکە بۆسەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزی قبوڵنەکراو دروست دەکات.
شهوی رابردوو كێڵگەی غازی كۆرومۆر له ناحیهی قادر كهرهم له سنوری قهزای چهمچهماڵ کرایە ئامانج و بههۆیهوه ئاگرێكی گهوره كهوتهوه.