وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بڵاوبوونەتەوە ڕایگەیاند" چه‌ند پارچه‌یه‌كی ته‌رمه‌كه و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی میشێل یان دۆزیوه‌ته‌وه".
موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەگرن ڕایگه‌یاند" سێ پارچه‌یان له‌ته‌رمی میشێل دۆزیوه‌ته‌وه و له ٪٨٠ پارچه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌وبووه، جزدانی پاره‌كه‌یی، كارتی بانكی و كارتی نیشینگه‌ی مێشێلیان دۆزیوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەکرد، خه‌ڵك ده‌یان قسه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان كردووه، پزیشكی دادی دوای پشكنیه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه.
شەوی ١٥ ئه‌م مانگه، ئێران به چه‌ند مووشه‌كێك هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی بۆردوقمانكرد به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌رمی چواركه‌سیان دۆزرانه‌وه كه‌سی پێنجه‌م تائێستا ته‌نها چه‌ند چارچه‌یه‌كی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.