حامید حاجی غالی وەک لێپرسراوی نوسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان دیاریکراوە کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه" ئەمڕۆ شەممە له ده‌باشان پێشوازیکرا لە حامید حاجی غالی لە دیدارێکدا ستایشی مێژووی حامید حاجی غالی کرا وەک یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پیرۆزبایی لێده‌كه‌ن بە بۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لێپرسراوی نوسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکى یه‌كێتى ده‌بێت.
ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە ماڵپەڕی (سپی) له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه" سەنتەری ئێل بەگی جاف لە شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی عەلی کەمال کە لەلایەن حامید حاجی غالی بەڕێوەدەبرێت، لە لایەن هێزێکی کۆماندۆی کوردستان دەستی بەسەرداگیراوە".
هەروەها هه‌فته‌ى ڕابردووش حامیدى حاجى غالى لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ كات ئاماده‌نیە له سه‌نته‌رێكدا كاربكات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا نه‌بێت.