ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای کەرکوک چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی (کەرکوک – بەغداد) رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا
بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کران و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.