"یەکێتی داوا لە پارتی دەکات چەند بانکێکی خۆیان لە پرۆژەکەی مەسرور بارزانیدا هەبێت"

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" یەکێتی لای مامۆستایانی نارازی خۆی دەکات بە ئۆپۆزسیۆن و لەولاوە دەستگیریان دەکات لە تیڤی ئۆپۆزسیۆنە و لە ژێرەوە خەریکی مامەڵەیە"، دەشڵێت" یەکێتی داواشی لە پارتی کردووە چەند بانکێکی خۆیان لە پرۆژەکەی مەسرور بارزانی (هەژماری من)دا هەبێت، ئەوکات ڕازیە بە پرۆژەکەی". 

محەمەد ئیسماعیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند" یەکێتی لە بری ئەوەی ڕازی بێت بە پرۆژەکەی نەوەی نوێ کە ڕاستەوخۆ مووچە لەبەغداوە بێت و بخرێتە سەر ژمارە حسابی فەرمانبەران، کەوتۆتە مامەڵە لەگەڵ پارتی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا دەکات چەند بانکێکی خۆیان لە پرۆژەکەی مەسرور بارزانی (هەژماری من)دا هەبێت، ئەوکات یەکێتی ڕازیە بە پرۆژەکەی مەسرور بارزانی. 

محەمەد ئیسماعیل ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێتی لای مامۆستایان خۆی دەکات بە ئۆپۆزسیۆن و لەولاوە دەستگیریان دەکات لە تیڤی ئۆپۆزسیۆنە لە ژێرەوە خەریکی مامەڵەیە. 


PM:07:26:29/01/2024