بە تۆمەتی "سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی بۆ گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران"، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی دیکەی عێراقیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بانکی هودای عێراقی و خاوەنەکەی پاڵپشتی بەردەوامبوونی توندوتیژییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات".
دەشڵێت" کارەکانی بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری هاوڵاتیانی عێراق و ئەمریکا".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە بانكی هودای عێراقی و خاوەنەكەی لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە خرانە لیستی سزادراوەكانەوە کە هاوكارییان پێشكەش بە سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە.