ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیران.
فڕۆكهخانهی بهغداد لە ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگەیاندووە" بەهۆی چاکسازی و چاککرنەوەی خێرا هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە تا کاتژمێر (١٠:٠٠) ئەمشەو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون و هیچ گەشتێک ئەنجان نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری داخستنی فرۆکەخانەکە پەیوەندی بە چاککردنی ڕێڕەوی فڕینی (15L 33R)ەیە و لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتووشدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.