ئێران تەرمی ٤ گەنجە لە سێدارەدراوەکان رادەستی کەسوکاریان ناکاتەوە

دوو رۆژە چوار گەنجی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارەدراون، بەڵام ئامادەنین تەرمەکانیان رادەستی خانەوادەکانیان بکەنەوە.

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاند " دوای لە سێدارەدانی هەر یەك لە ” وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵوم، پژمان فەتحی و محەممەد فەرامەرز "، دەسەڵاتدارانی ئێران بە خانەوادەكانیانی ڕاگەیاندووە چاوەڕێی تەرمەكانیان نەبن".

ئەو میدیانا باس لەوەش دەکەن ئێران لە شوێنێكی نادیار تەرمی هەر چواریان بەخاک سپاردووەو پەیام دراوە بە خانەوادەكانیان چاوەڕێ رادەستکردنەوەی تەرمەكانیان نەبن.

ئەمڕۆش لەسەر داوای چالاکوانان و هێزە ئۆپزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکان بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە دەست بە مانگرتن و دوکان و بازاڕ داخستن کراوە.



PM:04:27:30/01/2024