وەزیری بەرگری ئەمەریکا: لە کاتی خۆیدا وەڵامی هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەدەینەوە

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا، رایگەیاند" ئەمەریکا لەکاتی خۆیدا وەڵامی دەبیت".

ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " هێرشەکانمان بۆ سەر میلیشیاکان لەسەر چەند ئاستێکی جیاواز دەبێت".

وتیشی " بڕیارمان لەسەر کات و شوێن و چۆنێتی وەڵامدانەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران داوە".

رۆژهەلآتی ناوەڕاست بە دۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، هەموو هەوڵێک دەدەین شەڕەکە فراوان نەبێت و بەرگری لە هێزەکانمان دەکەین.( ئوستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەختی لێکردەوە ).

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بە راشکاوی ئەمەریکا راینەگەیاندووە کە ئایا هێرشەکانی تەنها میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەگرێتەوە لە سوریا و عێراق، یان بنکە ئێرانییەکانیش لەو دوو وڵاتە دەگرێتەوە، هەروەها تا ئێستا نەزانراوە کە ئایا هێرشەکان ئامانجە ئێرانییەکان لەناو خاکەکەیدا دەگرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران ئەفسەرە باڵاکانی خۆی لە سوریا و عێراق کشاندۆتەوە.

 

  

PM:06:49:01/02/2024