گورزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆسەر بەرژەوەندییەکان ئێران‌و میلیشیاکان بەتەواوی نزیکبۆتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی گورزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دژی میلیشیا عێراقییەکان و بەرژوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکە، هاوکات ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بەهێز دەکات.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە" ئەمریکا بەرگرییەکانی لە دەوروبەری بنکەیەک لە ئوردن بەهێزتر کردووە، لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی لێکەوتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لە "وەڵامدانەوەی سەربازی نزیکەی ئەمەریکا دەکەن لە بەرژوەندییەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە"، هاوکات هەندێک لە کوتلەکانی سەر بە ئێران بەڵێنیان دا بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە هەمان کاتدا ڕۆژنامە ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە پێداویستی وهێڵە بەرگرییەکانی دەوروبەری "تاوەر ٢٢”ی ئەو شوێنەی کرایە ئامانج بەهێزکردووە کە نزیکەی ٣٥٠ سەربازی ئەمریکی تێدایە و دەکەوێتە نزیک ناوچەی داماڵراوی سەربازی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریاو لە سنووری عێراق تەنیا 6 میل (10 کیلۆمەتر) دوورە.

ژمارەیەک لە میدیا ئەمەریکییەکان ئاشکرای دەکەن کە کاتژمێری سفر بۆ هێرشی ئەمەریکا نزیکبۆتەوە، بەتایبەتی ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ سەربازە ئەمەریکیەش گەڕێندرایەوە وڵاتەکەی کە لە ئوردون بەدەست درۆنی ئەو میلیشیایانەوە کوژران.



PM:10:49:02/02/2024