کەناڵی ESPNی بەناوبانگ ئاشکرای دەکات، کیلیان مباپێ بڕیاریدا ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات و هەفتەی داهاتوو بڕیارەکەی ڕادەگەیەنێت.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکە، پاریس سانجێرمان پێشنیاری زیادکردنی مووچەی مباپێ و باشترکردنی گرێبەستەکەی بۆ مباپێ کرد، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت مووچەکەی لە ڕیال مەدرید نیوەی ئەو مووچەیە بێت کە ئێستا لە پاریس وەریدەگرێت.
لەکۆتایدا ئەم سەرچاوە دەڵێت:" کیلیان مباپێ هەست دەکات کاتی گونجاو هاتووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.