بەرەبهیانی ئەمڕۆ سێشهممه ٦ی شووباتی ٢٠٢٤ کاندیدێکی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە" دارا دڵشاد پیرۆت کاندیدی پێشووی ژمارە شەشی پارتی، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا له شاری ههولێر، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تهرمهكهی بهرهو پارێزگای كهركوك بەڕێبکرێت و ئەسپەردەی خاک بکرێت.